ترەمپ دەچێتە تورکیا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ سەردانی تورکیا دەکات، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی رایگەیاند،" ترەمپ لە لوتکەی ناتۆدا هەموو ئەو خاڵ و هۆکارانە دەخاتەڕوو، کە بۆچی تا ئێستا ئەمریکا لەو هاوپەیمانییە ماوەتەوە".

ئەوەشیخستەڕوو،" هەر لەو لوتکەیەدا ترەمپ دەیەوێت هەندێک لەو گۆڕانکارییانە باس بکات کە پێویستە لە هاوپەیمانییەکەدا بکرێت ".

لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ بڕیارە رۆژانی 7  و 8ی مانگی داهاتوو لەتورکیا بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە لوتکەکەدا بکات.