ئەمریکا کردنەوەی گەروی هورمزی راگەیاند

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزەکانی سوپای پاسداران لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا گەروی هورمزی بەڕوی سەرجەم کەشتییەکان داخست، ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا کردنەوەی گەروەکەی راگەیاند.


هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لەئێستادا گەروی هاتوچۆی بارزگانی لە گەروی هورمز ئاسایی بوەتەوەو کەشتییەکان دەتوانن بە سەلامەتی گەروەکە تێپەڕێنن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا چەند شوێنێکیان لەشارەکانی بەندەر عەباس، قشم و سیریک لەباشوری ئێران بۆردومانکرد، لە گەروی هورمزیش روبەڕوبونەوەی راستەوخۆ لەنێوان کەشتییەکانی ئەمریکا و ئێران رویدا.