شارپرێس:
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانو دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، وەزارەتی تەندروستی عێراق شۆڕشێکی داراییو کارگێڕیی بۆ بەرژەوەندیی پزیشکانی نیشتەجێی خولی ڕادەگەیەنێتو بەدابینکردنی موچەو مسۆگەرکردنی میلاکی هەمیشەیی بۆ زیاتر لەپێنج هەزار پزیشک، کۆتایی بەکێشەکانیان دەهێنێت.
دکتۆر عەبدولحوسێن موسەوی وەزیری تەندروستی عێراق، لەبڕیارێکی گرنگو مێژوییدا کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلەی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پزیشکانی نیشتەجێی خولی (دەستەی 2024) ڕادەگەیەنێت، کە پاڵپشت بەڕاسپاردەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو دوای کۆبونەوەی هاوبەش لەگەڵ وەزیری داراییو نوێنەرانی پزیشکان لە 6ی حوزەیرانی 2026، بڕیاری لەسەردراوە.
یهكێك لهبڕیارهكان جێگیرکردنی موچەی مانگانە بوو، لهو ڕوهشهوه کۆی موچەی مانگانەی هەر پزیشکێک دەکرێتە 600 هەزار دینارو شایستەكانیشیان لەڕۆژى دەستبەکاربونی ڕاستەقینەیانەوە بۆ هەژماردەکرێت، هاوكات دابینکردنی پلەی وەزیفیو تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ سەرجەم پزیشکانی ئەم خولە کە ژمارەیان پێنج ههزارو 352 لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی ساڵی 2027دا.
ههروهك یهكێك لهبڕیارهكانیش، بەخشینی سوپاسو پێزانینه بەسەرجەم پزیشکانی بەشداربوو، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵە گرنگو کاریگەرەکانیان لەپەرەپێدانی کەرتی تەندروستیو خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
