شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەکۆتایی ئەیلولدا بەیەکلاکەرەوە ناودەباتو هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکانی زەیدی بۆ سەردانی واشنتۆن، داوای بونیادنانی پەیوەندییەکی دۆستانەو جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان بەغداو ئەمریکا دەکات.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا گرنگیی پەرەپێدانو دامەزراندنی پەیوەندییەکی "دۆستانە"و هاوسەنگی لەنێوان بەغداو ئەمریکادا دوپاتکردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، قۆناغی ئێستا پێویستی بەدروستکردنی پردی متمانەو هاوکاریی هاوبەش هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکان.
عەبدولمەهدی لەبەشێکی دیكهى قسەکانیدا تیشکیخستەسەر دۆخی سیاسیی ناوخۆی عێراقو ڕایگەیاند، هێشتا زۆر پێشوەختەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ کارنامەو ئەدای حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی (زەیدی) بکرێت، چونکە پێویستی بەکاتو دەرفەتی زیاتر هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی.
ئهوهشى وت، "دهبێت جەختبكرێتهوه لەسەر گرنگیی ڕێکخستنو پەرەپێدانی پەیوەندییەکی دۆستانەو هاوسەنگ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، ههروهها ئاماژهدان بەپێشوەختە زانینی هەر بڕیارو پێوەرێک لەسەر سەرکەوتن یان لادانی حکومەتەکەی زەیدی لەم قۆناغە کورتەدا".
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشکرد، گەشەپێدانی ئابورییو سەقامگیریی سیاسیی عێراق بەندە بەهاوسەنگیی دیپلۆماسی لەناوچەکەدا.
