سبەی كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاشكرایدەكات، بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی سبەی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی كاتژمێرێك ڕادەگیرێت.


وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر داواکاریی فەرمی وەزارەتی پەروەردەو لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، بەگوێرەی خشتەی هاوبەش کە پێشتر ئامادە کراوە، سبەی بەیانی لەکاتژمێر 6:30 تاوەکو 7:30، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، کورتەنامە و نامەی وێنەیی  لەکوردستاندا ڕادەگیرێن.

ئەوەشی خستوتەڕوو، كەئەم بڕیارە وەک رێوشوێنێکی کاتی و ساڵانە دێت کەحکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابونەوە لەبەڕێوەچونی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان بەشێوازێکی بێگەردو رێگریکردن لەهەر هەوڵێکی گزی، جێبەجێی دەکات.

 
 
 

بەپەلە