وڵاتان پێشوازی لەڕێككەوتن دەكەن.. ئێرانیش بەتوندی ڕەتیدەكاتەوە

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و سعودیە، پێشوازییان لەئەرێنیبوونی دانوستانەکانی ئەمریکاو ئێران و گەیشتنی بۆ دوا قۆناغ کرد، هاوکات میدیاكانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەوە واژۆكردنی ڕێككەوتن لەسبەینێدا ڕەتدەكەنەوە.


محەمەد ئیسحاقدار، وەزیری دەرەوەی پاکستان بەتەلەفۆن لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کرد، هەردولا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.

بەگوێرەی رڕگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لەدەستپێکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردولا پێشوازییان لەگەیشتنی دانوستانەکانی ئەمریکاو ئێران بۆ دوا قۆناغ کرد و ئاماژەیان بەرێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە کرد کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت.


لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی سعودیە رێزو پێزانینی خۆی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی پاکستان دەربڕی لەپاڵپشتیکردنی پرۆسەی دیالۆگ و نێوەندگیری لەماوەی بەڕێوەچونی دانوستانەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد تەنیا جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بەجەنگ لەهەموو بەرەکاندا دەکاتەوە و بڕیاردراوە دۆسیەی ئەتۆمی بۆ قۆناغێکی دیکە دوابخرێت؛ ڕەنگە لەچەند رۆژی داهاتودا ئەم یاداشتنامەیە واژۆ بکرێت، بەڵام سبەی واژر ناكرێت.

بەپەلە