تەرمی خامنەیی دوای چوار مانگ و 18 ڕۆژ بەخاك سپێردرا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەمەزارگەی ئیمام رەزا لەشاری مەشهەد، کە زێدی خۆیەتی، بەخاک سپێردرا. 


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە لەهەژماری فەرمی خامنەیی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاوکراوەتەوە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە بەشێوەیەکی تایبەت و تەنیا بەئامادەبونی ئەندامانی خێزانەکەی بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای پرسەیەکی جەماوەری کە چەند ڕۆژی خایاندو خەڵکێکی زۆر تێیدا بەشداربون.

عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لەئەنجامی بۆردومانێکی چڕ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبونی لەناوەڕاستی تاران لەڕۆژی 28ی شوباتی 2026 کوژرا.