ئەردۆغان لەکۆتایی لوتکەی ناتۆ دەمانچەی بەخشییە سەرکردە بەشداربوەکان

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەلوتکەی ناتۆدا دیارییەکی تایبەتی پێشکەشی سەرکردە بەشداربوەکان کرد، کە پێکهاتبوو لەدەمانچەیەکی نەخشێنراو بەناوی هەر سەرکردەیەک‌و سندوقێک فیشەک.


ئەو دیارییە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە؛ كیه‌ر ستارمر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەهۆی توندی یاساکانی وڵاتەکەیەوە، ناچاربوە دەمانچەکە لەتورکیا جێبهێڵێت‌و نەیباتەوە.

لەبەرامبەردا، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دیارییەکەی وەرگرتوەو ڕادەستی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردوە لەئەنكەرە بۆ ڕاییکردنی ڕێکارە یاساییەکان‌و تۆمارکردنی وەک دیارییەکی فەرمیی دەوڵەت.

هەروەها بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پشتڕاستیانکردەوە، هەریەکە لەئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپاو ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا هەمان دیارییان پێدراوە.

ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان بوە جێی سەرنجی میدیاکان بەهۆی سروشتی دیارییەکەوە کە چەک بوو.

بەپەلە