شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لهبارهى ههرێمى كوردستانهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم ئەو دۆسیانەی کە لەنێوان ههولێرو بهغدادا بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "ئێمە دەتوانین کۆتایی بەدۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنین، چونکە ئێمە باوەڕمان بەدواخستنی کێشەکان نییە بۆ داهاتوو".
عەلی زەیدیی وتیشی، "ستراتیژی ئێمە ئەوەیە کە کێشەکان بەبنەڕەتی چارەسەربکەین نەک ڕەوانەی قۆناغەکانی دیکەیان بکەین، چونکە باوەڕمان بەکۆتاییهێنان بەکێشەکان هەیە نەک تەنها گواستنەوەیان".
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسیو تەکنیکییەکانی نێوان بەغداو هەولێر بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسە داراییو یاساییەکان بەردەوامییان هەیە.