لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی خامنەیی تەقەكرا.. دوو كەس کوژران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 988 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشوی ئێران، لەبازگەیەک تەقە لەبەشداربوان کراو دوو کەس لەڕوداوەکەدا کوژران.


لەنزیک مەزارگەی ئیمام ڕەزا لەمەشهەد ، لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقە لەئامادەبوانی مەراسیمەكە كرا.

ئەمیروڵڵا شەمقەدری، جێگری پارێزگاری خوڕاسانی ڕەزەوی تەقەکردنی چەند چەکدارێکی نەناسراوی لەناوەندی پارێزگاکە پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند، لانیکەم دوو کەس کوژراون.

ئەمیروڵڵا شەمقەدری ڕاشیگەیاند، هەرچەندە تەقەکەرەکان نەناسراونەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان.

بەگوێرەی میدیاکان، تەقەکەرەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەردا بوە، بۆیە خەڵک و بازگەکانی گومانیان لێ نەکردون.