شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا،
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، سەپاندنی سزای بەسەر 14 لایەنی ئێرانی ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێکارەکاندا
کە ئەو تۆڕە دارایییانە دەکەنە ئامانج کە کار بۆ سەرکردەکانی ڕژێمی ئێران دەکەن،
لهو ڕوهشهوه ههشت کەسایەتیو شهش کۆمپانیا
سزایان بهسهردا سهپێنرا، لەنێوانیاندا موجتەبا خامنەیی ڕێبهرى باڵاى ئێران ههیه
لهگهڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بەسوپای پاسدارانهوه.
بهگوێرهى بەیاننامەیەکی
نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکان، ئەو سزایانە دوای ئەوەهاتن، واشنتۆن ڕایگەیاند،
ئێران هێرشەکانی بۆ سەر جوڵەی گواستنەوەی دەریایی نێودەوڵەتی لەگەروی هورمزدا دەستپێکردوەتەوە.
سزاکانی نوێی ئەمریکا
(عەلی ئەنساری) بازرگانی ئێرانی نیشتەجێی دوبەی کردوەتە ئامانج کە وەزارەتی گەنجینە
تۆمەتباری دەکات بەبەڕێوەبردنی تۆڕێکی فراوانی داراییو وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیو
بەکارهێنانی پەیوەندییەکانی لەناو ڕژێمی ئێراندا بۆ گۆڕینی پارەی گشتیی بۆ وەبەرهێنانی
دەرەکی.
وەزارەتەکە ئهوهشى ڕونكردوهتهوه،
ئەنساری کە خاوەنو بەڕێوەبەری پێشوی (بانکی ئایندە)ی ئێرانی بوە، پێگەکەی خۆی بەکارهێناوە
بۆ پێدانی قەرزی گەورە بەو کۆمپانیانەی کە پەیوەندییان بەخۆیەوە هەیە، ئەمەش بوەتە
هۆی کۆبونەوەی ملیاران دۆلار قەرز پێشئەوەی حکومەتی ئێران بانکەکە ناچاری هەڵوەشاندنەوە
(تەسفییە) بکات لەساڵی 2025دا.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه،
شێوازی کارەکە بەوجۆرە بوە کە ئەنساری لەڕێگەی کۆمپانیای "سمارت گلۆباڵ لیمیتەد"ەوە
تۆڕێکی وەبەرهێنانی خانوبەرەو بازرگانی لەچەندین وڵاتدا دامەزراندوە، لەوانە (ئەڵمانیا،
لۆکسمبۆرگ، ئیسپانیا، بەریتانیا، قوبرسو ئیمارات".
ئاماژەی بەوەشکردوە،
سودی دارایی هەندێک لەم سامانانە، بهگوێرهى تۆمەتەکانی ئەمریکا، دەگەڕێتەوە بۆ
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێرانو هەندێک لایەنی دیکە لەڕژێمو سوپای پاسداران.
هەروەها سزاکان سێ کۆمپانیای
گۆڕینەوەی دراوی ئێرانی گرتوەتەوە کە ئەوانیش: کۆمپانیای محەمەد دەربانیو هاوبەشەکانی
بۆ گۆڕینەوەی دراو، کۆمپانیای لەواسانیو هاوبەشەکانی بۆ گۆڕینەوەی دراوو کۆمپانیای
موحسین خاندانو هاوبەشەکانی بۆ گۆڕینەوەی دراو.
جگە لەدوو کۆمپانیای ڕوکار
(سێبەر) کە ئەوانیش کۆمپانیای "CDM Trading Limited"
لەهۆنگ کۆنگو کۆمپانیای (نابا ئەلزەکی بۆ بازرگانیکردنی کەرەستە خاوەکان) كه
خاوهنهكهى (ک.م.س)ه لەئیمارات، بۆ ئهوهش وهزارەتی گەنجینە ئەم کۆمپانیایانەی
تۆمەتبارکردوە بەبەشداریکردن لەگواستنەوەی ملیاران دۆلار ساڵانە لەجیاتی بانکە ئێرانییە
سزادراوەکان، ئەمەش لەڕێگەی بەکارهێنانی کۆمپانیا ناوەندەکانو چەندین حسابی جیاوازەوە
بۆ شاردنەوەی ئەو لایەنانەی کە سودمەندن لەگواستنەوە دارایییەکان.
لیستی ئەوکەسانەی کە
کراونەتە ئامانج، لەپاڵ عەلی ئەنساریدا بەرپرسانو هاوبەشانی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی
دراو دەگرێتەوە، کە ئەوانیش: محەمەد دەربانی، شکۆفە ڕۆستەم ئابادی، زەهرا سەرشاری،
ئەحمەد نەوایی لەواسانی، ئەمیر نەوایی لەواسانی، موحسین خاندانو عەلی ئەسغەر
خاندان.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
جهختیكردهوه،ئەم ڕێکارانە پاڵپشتن بەفەرمانە جێبەجێکارییەکانی پەیوەندیدار بەکەرتە
داراییو نەوتییەکانی ئێرانو پاڵپشتیکردنی ڕێبەری باڵای ئێرانو لایەنە پەیوەندیدارەکان
پێوەی، سەرەڕای دەسەڵاتەکانی دژەتیرۆر.
وەزارەتەکە ڕونیکردەوە،
ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی زنجیرە ڕێکارێکدایە کە ئەو تۆڕە بانکیو دارایییە ئێرانییانە
دەکاتە ئامانج کە واشنتۆن دەڵێت، بۆ دەربازبون لەسزاکانو جوڵاندنی پارەکان لەبەرژەوەندیی
لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕژێمی ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن.
