شارپرێس:
ئێران لەترسی هێرشی کوشندەی ئیسرائیلو ڕوخانی
ڕژێمەکەی، کەوتوەتە دۆخێكى ناجێگیرهوه، میدیاى ئیسرائیل-یش دهڵێت، "سوپاى
پاسداران لەبری ئیسرائیل، هێرشەکانی ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا لهوڵاتانى عهرهبى دەکاتو خۆى لههێرشكردنهسهر
ئیسرائیل دهپارێزێت".
ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکەن،
ڕژێمی ئێران لەناو جۆرە ترسو تۆقینێکی گەورەدایە لەئەگەری گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ
ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسەر تاران.
لهوبارهیهوه یونی بن مێناحێم شارەزای دیاری
سیاسیی لەکەناڵی 14ی عیبری-یهوه ڕایگەیاند، "ئێرانییەکان بەباشی دەزانن هێرشی
ئیسرائیل زۆر وێرانکەر دەبێتو ڕاستەوخۆ سەرکردایەتیو دامەزراوەکانی وزە دەکاتە
ئامانجو مەترسی لەسەر ڕوخانی ڕژێمەکەیان دروستدەکات؛ بۆیە ئەوان زۆر بەوریاییەوە ڕەفتار
دەکەنو لەبری ئیسرائیل، هێرشەکانیان ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکاو وڵاتانی کەنداو
دهکەن".
لەکاتێکدا ئەمریکا بەتەنها خەریکی وەشاندنی
گورزی بەرفراوانە لەناوچەکەدا دژى تاران، بن مێناحێم پێیوایە، "دۆناڵد ترەمپ
دەزانێت لەڕوی سەربازییەوە هیچ چارەسەرێکی کۆتایی بۆ گەروی هورمز نییە، چونکە ئێران
خاوەنی سێ هەزار درۆنەو دەتوانێت لەدورەوە زیان بەکەشتییەکان بگەیەنێت، تاکە چارەسەری
ڕاستەقینە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانە، بەڵام ترەمپ بەهۆی پاشەکشەی جەماوەرییەکەیەوە، تەنها
دەیەوێت کات بەدەستبهێنێت تا بەکەمترین زیان لەهەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دوەم
بچێته دهرهوه، لەئێستادا ئیسرائیل لەدەرەوەی ئەم کێشەیەیەو ئەوەی دەگوزەرێت تەنها
جەنگێکی بچوکە لەناو جەنگێکی گەورەتردا بۆ کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز".
