شارپرێس:
ئەمریكا بوونی هێزە ئاسمانییەكانی خۆی لەناو ئیسرائیلدا فراوانتر كردووە، لەكاتێكدا خۆی ئامادە دەكات بۆ ناردنی دەیان فڕۆكەی سووتەمەنی هەڵگر، ئەمەش هەنگاوێكە توانای هێزەكانی ئەمریكا بۆ درێژەدان بە هێرشەكانی لە ناو ئێران بەرز دەكاتەوە وەك خۆئامادەكردن بۆ قۆناغێكی نوێی هێرشەكان.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكرد، واشنتۆن داوای زیاتركردنی فڕۆكە و تیمەكانی ئەمریكا كردووە لەئیسرائیل، هەروەها جێگیركردنیان لە نێوان فڕۆكەخانەكانی بن گوریۆن و ڕامۆن و شوێنە سەربازییەكانی دیكە، ئەمەش دوای بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا بۆ شەوی حەوتەم.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل باسیان لە زیادبوونی ژمارەی فڕۆكە سووتەمەنی هەڵگرەكانی ئەمریكا كرد كە لە ناو ئیسرائیلدا ئامادەن، هەروەها ئەو فشارەی لەسەر فڕۆكەخانەكان و دامەزراوە ئاسمانییەكان دروستی دەكات.