چۆن بە هەستەکانی خۆمان ئالوودە دەبین

هەمەڕەنگ

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەگەرچی لەوانەیە ئەمە بۆت سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام هەروەک چۆن دەتوانین بە ماددەی هۆشبەر ئالوودە (معتاد) ببین، بەهەمان شێوەش دەتوانین بە هەستەکانی خۆشمان ئالودە ببین.

کاتێک جەستەمان بۆ ماوەی چەند مانگ یان ساڵێک، هەموو ڕۆژێک هەمان هەست تاقی دەکاتەوە، بێ ئەوەی ئاگامان لێ بێت، خۆمان بەو هەستە ڕادەهێنین. بۆ نموونە، ئەگەر هەموو ڕۆژێک تووڕەیی یان ئازار و ناخۆشی هەست پێبکەیت، جەستەت بەو هەستە ڕادێنیت و بە شێوەیەک وابەستەی ئەو بارودۆخانە دەبێت کە هەموو ڕۆژێک هەمان هەستت بۆ دروست دەکەنەوە.

بە واتایەکی تر، بە هەستێکی تایبەت، بە هەندێک مرۆڤ، بارودۆخ و هەلومەرج وابەستە دەبیت، تاکو بتوانیت دووبارە ئەو هەستەی پێشتر هەتبووە دووبارەی بکەیتەوە. ئەمە زۆر لەو کەسە دەچێت کە وابەستەی ماددەی هۆشبەر بووە و بەردەوام بە دوای ماددەکەدا دەگەڕێت.

کاتێک مرۆڤ بە هەستێک وابەستە دەبێت، بە شێوەیەکی ناهۆشیار بە دوای ئەو بارودۆخ و هەلومەرجانەدا دەچێت کە بتوانن هەمان هەستی پێ ببەخشن. بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک بە هەستی ئازار و ڕەنج وابەستە بووبێت، لەوانەیە کارێک هەڵبژێرێت کە داهاتی کەم بێت و هەموو ڕۆژێک ناخۆشی و فشاری بۆ دروست بکات. لە دەرەوە لەوانەیە ئەمە پێکەنیناوی بێت، بەڵام چونکە بەو هەستە ڕاهاتووە، بە ناهۆشیاری ئەو جۆرە هەڵبژاردنانەی دەبێت.

لە ڕوانگەی وزەوە، ئێمە هەموو ڕۆژێک بە هەستە دووبارەبووەکان، ژیانێکی دووبارە بوو بۆ خۆمان دروست دەکەین. بەپێی ئەم بیرۆکەیە، تاکە ڕێگای گۆڕینی ژیان ئەوەیە کە لەو هەستانەی پێیان ڕاهاتووین دوور بکەوینەوە، خۆمان بە هەستە نوێکان ڕابێنین، و لەسەر بنەمای ئەو هەستانە هەڵبژاردەی نوێ بکەین، تاکو بتوانین ژیانێکی نوێ و جیاواز دروست بکەین.

بەپەلە