شارپرێس:
لیستێکی فەرمی ئەو ڕێککەوتنو یاداشتنامانەی
لێکتێگەیشتن کە زهیدیى لهواشنتۆن واژۆیان دهكات ئاشكرادهكرێت، زانیارییهكان
باس لهوهدهكهن، لیستەکە 48 ڕێککەوتنو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی
ئەمریکاو کۆمپانیاو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت کە زۆربەیان لەکەرتەکانی
(وزە، وەبەرهێنان، ژێرخان، تەکنەلۆژیاو تەندروستیدا) چڕبونەتەوە.
بهگوێرهى ئەو لیستە، کۆمپانیا جیهانییەکانی
وزە لەپێشەنگی ئەو ڕێککەوتنانەدان کە بڕیارە واژۆبکرێن، لەسەرویانەوە کۆمپانیاکانی
(شیڤرۆن، شێڵ، بی پی، کۆنۆکۆ فیلیپس، هالیبێرتۆن، ئێکسێلێرەیت ئینێرژی، ئێچ کەی ئێن
ئینێرژی، جی ئی ڤێرنۆڤا، لەگەڵ کۆمپانیای کار بۆ وزە)، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی
تایبهتن بهپەرەپێدانی کەرتەکانی نەوتو کارەبا لەعێراق.
هەروەها لیستەکە ڕێککەوتن لەبوارەکانی پەیوەندییو
تەکنەلۆژیاش لەخۆدەگرێت، دیارترینیان لەگەڵ (ستارلینکو سیسکۆ)یە، سەرەڕای ڕێککەوتن
لەکەرتی داراییدا لەگەڵ (جی پی مۆرگان)و لەبواری تەندروستیشدا لەگەڵ (ئەبۆتو تێرمۆ
فیشەر ساینتیفیک)، جیا لەڕێککەوتن لەبوارەکانی خوێندن، متمانەپێدانی دامەزراوەیی،
وەبەرهێنان، گەشەپێدانی خانوبەرەو پیشەسازییەکانی خۆراک، بەبەشداریی کۆمپانیاو دامەزراوە
ئەمریکیو نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها لیستەکە ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی
عێراقو سوریاشى تێدایه، لەگەڵ یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی
لەعێراق – بەغدا، کۆمپانیای پێپسیو دامەزراوەی پسپۆڕ لەبواری وزە، ئەندازیارییو
ژێرخان، سەرەڕای ڕێککەوتنامەیەکی هاوکاری نێوان ئەنجومەنی کارەکاری ئەمریکی ـ عێراقی
(USIBC)و یەکێتیی ژورەکانی بازرگانی عێراق.
سهرچاوهیهكى عێراقیش وتویهتى، "ئەم
ڕێککەوتنانە ڕەنگدانەوەی ئاراستەی حکومەتی عێراقە بەرەو فراوانکردنی هاوکارییە
ئابورییەکان لەگەڵ ئەمریکاو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لەکەرتەکانی (وزە، پیشەسازیی،
تەکنەلۆژیاو خزمەتگوزارییەکان)دا، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی زهیدیى بۆ واشنتۆنو دیدارەکانی
لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو بەرپرسانی حکومیو سەرکردەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
لهو زانیاریانهى دهستكهوتون، ههر شهوى
ڕابردوو، باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ سوریا بۆ ڕاکێشانی
بۆری نەوتو یەکێکی دیكهى لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکردوه.
پێشتریش ئادەم کۆرتێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی (سەن ئەفریقا ـ Sun Africaو یو جی تی ڕینیوبڵز UGTR) بۆ وزەی نوێبوەوە ڕایگەیاندبوو، هەنگاوە جێبەجێکارییەکان
بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی وزەی خۆر لەعێراق بەهاوکاریی لەگەڵ گروپی (کار)ی
عێراقی دەستیانپێکردوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه، سەرچاوەیەکی ئاگادار
سێشەممەی ڕابردوو لهڕێگهى میدیاى عێراقیهوه ڕایگەیاندبوو، عێراق زیاتر لە 18 ڕێککەوتننامە
لەگەڵ ئەمریکا لەبوارە جیاجیاکاندا واژۆدەکات، لەوانەش (سیاسەت، ئابوریی، پیشەسازیی،
وزە، نەوت، خوێندن، تەندروستی، وەبەرهێنانو پڕچەککردن).
ئەمەش لەچوارچێوەی ئەجێندای ئەو سەردانە فەرمییەدا
دێت کە دوشەممەی ڕابردوو لەلایەن عەلی زهیدیى سەرۆک وەزیرانو وهفدى یاوەرییەوە
دەستیپێکرد کە ژمارەیەک وەزیر، بەرپرسی باڵا، وەبەرهێنەر، خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەداری
عێراقی لەخۆگرت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سێشەممەی ڕابردوو
لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ زهیدیى لەکۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە جیهان شایەدی
ئاشکراکردنی هاوبەشییەکی گەورەی نەوتی لەگەڵ عێراق دەبێت، سەرەڕای ڕێککەوتننامە
بازرگانییە بەرفراوانەکان لەکەرتە جیاجیاکاندا.
