شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی درۆنی كرایەسەر سنوری هەولێر و درۆنەكان تێكشكێندران.
دەزگای دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە كاتژمێرەكانی 02:17 تا 02:25، هێزەكانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە.
ڕاشیگەیاند، هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە.