حوسییەكان هێرشەكانیان بۆ سەر پێگەكانی حكومەت دەستپێكردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەكانی یەمەن ڕۆژی هەینی بە سكای نیوزیان ڕاگەیاندووە كە گروپی حوسییەكان هێرشی نوێیان بۆ سەر بەندەری مخا لە پارێزگای تەعز لە باشوری ڕۆژئاوای یەمەن دەستپێكردووە.

ئەم هێرشە دوای چەند ڕۆژێك دێت لە بۆردومانێكی بەرفراوانی حوسییەكان بە بەكارهێنانی موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر شاری مخا و بەندەر و شوێنە سەربازی و مەدەنییەكانی شارەكە، لە ئەنجامدا حەوت كەس گیانیان لەدەستدا كە چوار سەرباز و سێ مەدەنییان تێدابوو، ٣٠ كەسی دیكەش برینداربوون. 

سوپای یەمەن ڕایگەیاند كە بەرگرییەكانی یەمەن ١١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان خستۆتە خوارەوە.

نوێبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر مخا هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكشانی هێرشەكانی حوسییەكان بەرە و پێگەكانی حكومەت لە مەئریب، حەزرەمەوت و حودەیدە، هەروەها هێرشەكانی سەر هاتوچۆی كەشتیوانی لە دەریای سور و كەنداوی عەدەن.