شارپرێس:
توركیا سەمیر ئۆسۆ (سیپان حەمۆ) جێگری وەزیری بەرگری سوریای لە "لیستی تیرۆر" لابرد.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا بۆ دەستگیركردنی سیپان حەمۆ پاداشتی ٢٠ ملیۆن لیرەی توركی دابین كردبوو.
سیپان حەمۆ یەكێك بوو لە كەسایەتییە سەربازییە باڵاكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و دامەزرێنەری یەپەگە و دوای ڕێككەوتنی ٢٩ی كانوونی دووەمی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی دیمەشق، بووە بە جێگری وەزیری بەرگری سوریا.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، حەمۆ لە "لیستی سوور"ی توركیادا بوو و وەك كەسێك نیشاندرا كە پەیوەندی بە پەكەكە و كەجەكەوە هەیە، بەڵام ئێستا لەلیستەكەدا نەماوە.