شاپرێس:
دادگایەکی ئەمریکا سزای شهش ساڵو مانگێک زیندانی
بەسەر ژنێکدا سەپاند بەناوی (ڕایلی ئینگلیش)، دوای ئەوەی بەتاوانی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی
سکۆت بێسێنت وەزیری دارایی ئەمریکا لەناو باڵەخانەی کاپیتۆڵ لەسەرەتای ساڵی 2025دا
تاوانبارکرا.
وردەکاریی ڕوداوەکە
ڕایلی ئینگلیش کە ژنێکی (ڕەگەزگۆڕاوە) لە 27ی
کانونی دوەمی 2025 دەستگیرکرا، ناوبراو بەپۆلیسی کاپیتۆڵی ڕاگەیاندبوو، لەویلایەتی
ماساچوسیتسەوە هاتوە بۆ واشنتۆن بەمەبەستی کوشتنی "بێسێنت" لەڕۆژی دانیشتنی
دهستبهكاربون لهپۆستەکەیدا، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، چەقۆیەک، دوو بۆمبی دەستکردی
سوتێنەرو چەرخێکی پێبوە، بەڵام دادوەر ئاماژەی بەوەکرد، بۆمبەکان ئامادەی تەقینەوە
نەبونو هیچ کەسێکیش زیانی پێنەگەیشتوە.
بەرگرییو بارودۆخی دەرونیی
تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادگادا دانی بەوەدانا کە
لەکاتی ڕوداوەکەدا لەقەیرانێکی دەرونیی سەختدا بوەو ئالودەی مادە هۆشبەرەکان بوە،
وتوشیهتى، "نەمویستوە ئازاری کەس بدەم، من کەسێکی سیاسیی یان توندوتیژ نیم".
پارێزەرەکەی ئاماژەی بەوەکرد، ترس لەداهاتوی کەسانی
ڕەگەزگۆڕاو لەسایەی ئیدارەی دوەمی دۆناڵد ترەمپ، پاڵنەری سەرەکی بوە بۆ ئەوکارەییو
ڕوداوەکەی وەک (هاواری هاوکاریکردن) وەسفکردوه.
هەڵوێستی وەزیرو بڕیاری دادوەر
داواکاری گشتیی داوای 10 ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتبارەکە
کرد، بەوپێیەی زیاتر لەمانگێک پلانی بۆ ئەو تیرۆرە سیاسییە داڕشتوە، بهڵام سکۆت بێسێنت
وەزیری دارایی، لەنامەیەکدا بۆ دادوەر نیگەرانیی خۆی دەربڕییو ڕایگەیاند کە
"وڵات ناتوانێت لەبەردەم ئەمجۆرە هێرشانەدا بمێنێتەوە".
دادوەر ڕودۆلفۆ کۆنتریراس لەکاتی بڕیارەکەدا
ئاماژەی بەوەکرد، هەلی سەرکەوتنی پلانەکەی سفر یان زۆر کەم بوە، هیوایشی خواست کە
ئەوکاتەی لەزینداندا بەسەری دەبات بیکاتەسەر ڕێگەی ڕاست، هەروەها دادوەر 20 مانگی
ئەو ماوەیەی کە پێشتر لەدەستبەسەریدا بوە، لەسزاکەی بۆ کەمکردەوە.
ئەم کەیسە هاوشێوەی ڕوداوێکی دیكهى ساڵی 2022
بوو کە تێیدا ژنێکی دیكهى ڕەگەزگۆڕاو بەههشت ساڵ زیندانی سزادرا، دوای ئەوەی هەوڵیدابوو
دادوەرێکی دادگای باڵا بەناوی (برێت کاڤانۆ) لەماڵەکەیدا تیرۆر بکات.
