شارپرێس:
پێنتاگۆن چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، فەرمانی بەفەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کردوە، خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران ئامادەبکات.
پێگەی ئەکسیۆس لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، ڕەنگە هێرشەکان پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس لەئەمریکاو تەنانەت پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلیش لە 27ی تشرینی یەکەم ئهنجامبدرێن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەگەر ئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازیی دەستپێبکاتەوە، پێشبینیدەکرێت بۆردومانکردنی چڕی کەرتی وزە، ژێرخانو پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەخۆبگرێت.
دەستپێکردنەوەی شەڕ لەماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتودا دەکرێت کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش دابنێت، بەتایبەت لەبەرئەوەی ڕەنگە نرخی نەوت بەرزبکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە گۆڤاری "زە ئەتلانتیک"یش بڵاویکردەوە، ترەمپ تاووتوێی لێدانی ئێران دەکات پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس.