شارپرێس:
باڵیۆزی ئێران لەبەریتانیا ڕەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی دەستی هەبێت لە ڕووداوەكەی بنكەی ئاسمانی فێرفۆرد لەبەریتانیا.
عەلی موسەوی، باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا، هەرچەشنە تێوەگلانێكی تارانی لە پلانی بە ئامانجگرتنی بنكەی هێزی ئاسمانیی بەریتانیا فێرفۆرد كە ئەمریكا بەكاری دەهێنێت ڕەت كردەوە.
موسەوی ڕایگەیاند كە ئێران ئامادەیە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بكات بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە.
ئەوە لەكاتێكدایە بەریتانیا، تارانی بە دەست هەبوون لە هەوڵی بەئامانجگرتنی بنكەی فێرفۆرد تۆمەتبار كردووە.
لای خۆیانەوە 29 وڵات لەڕاگەیەندراوێكدا شەرمەزاری ئەم كردەوەیان كردووە و هۆشدارییان بەتاران داوە لەبارەی هەر كردەیەكی توندوتیژی.