مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆبوونەوە

کوردستان

12/10/2026‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پیرمام مەزڵوم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری سوریا و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهاتەكانی سوریا و ناوچەكە گفتوگۆیان كردووە.

هاوكات لەو كۆبوونەوەیەدا دۆخی كورد لە سوریا و هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری تاوتوێكراوە.

مەزڵوم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی سوریا بەسەردانێك لە هەرێمی كوردستانە و چەند دیداری دەبێت و لەچەند چالاكییەكیش بەشدارە.