بەرپرسێکی باڵای عێراق لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1085 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بریکاری وەزیەی پیشەسازی و کانزاکانی لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" ناسڕ کازم، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکراوە ".

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "بەغداد ئەلیەوم" ئاماژەی بەوەکردوە،" بریکاری وەزارەتی پیشەسازی لە ماڵی خاوەنی کارگەیەکی چیمەنتۆ لە شاری سماوە لەپارێزگای موسەننا لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل لەخاوەن کارگەکە دەستگیرکراوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بریکاری وەزارەتەکە دەیویست لەبەرامبەر وەرگرتنی ئەو پارەیە، ئاسانکاری بۆ خاوەنی کارگەکە بکات.