شارپرێس:
سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی مەككە بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی دەنێرێت تا لە چەند ڕۆژی داهاتودا پەسەند بكرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەنكەرە ڕێككەوتنی مەككە بۆ بەرگریی هاوبەش لەگەڵ پاكستان و سعودییە دەنێرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتودا پەسەند بكرێت.
ئەردۆغان لە لێدوانەكانیدا لە دوای كۆبوونەوەی كابینەی حكومەت، ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی گروپی حوسییەكانی یەمەن دەكات بۆ سەر سعودییە و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا لەگەڵ سعودییە وەستاوە.
لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی حوسییەكان بۆ سەر سعودییە، لە كۆبوونەوەیەكدا هاوپەیمانی مەككە بڕگەی بەرگری هاوبەشی كاراكرد بەئامانجی هاوكاریكردنی عەرەبستانی سعودییە لەڕوبەڕوبوونەوەی حوسییەكان.