شارپرێس:
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لەساتەوەختێکی یەکلاکەرەوەدایەو لەهاوبەشییەکی ئەمنییەوە.
تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، ڕایگەیاند، سەردانەکەی بۆ عێراق و کۆبونەوەی لەگەڵ ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردوەو خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارە دەربڕیوە.
باڕاک نوسیویەتی،"ئەزمونی قوڵی ستیڤ لەعێراق و سەرتاسەری ناوچەکەدا، وای لێ دەکات کەسێکی تەواو گونجاو بێت بۆ برەودان بەئەولەویەتەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە، بونی فەیگن لەم ئەرکەدا سەرکردایەتییەکی دروستە لەساتەوەختێکی یەکلاکەرەوەدا بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، لەکاتێکدا ئێمە لەهاوبەشییەکی تەرخانکراو بۆ بواری ئەمنی، بەرەو پەیوەندییەکی فراوانتر هەنگاو دەنێین کە لەسەر بنەمای هاوکاریی ئابوری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بنیات بنرێت.