ناوەڕۆکی کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی ئاشکراکرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی کرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەندی دۆخی گشتیی سوریا و کورد لەو وڵاتە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و هەردولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیريی هه‌رێمى كوردستانى بۆ سوریایەکی ئارام و سەقامگیر دوپاتكرده‌وه‌ کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت، هاوکات ئاماژه‌ى به‌ گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکاريی عێراق و هەرێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سوريادا، كرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی ستايش و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مافه‌كانى کورد و هەوڵەکانی لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا، دەربڕی.