ئۆجەلان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نوێ ئیمرالی

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەپێشهاتیکی نوێدا، ئیدارەی دورگەی ئیمراڵی بریاری گواستنەوەی عەبدوڵا ئۆجەلانی داوە بۆ شوێنێکی نوێ و مەدحەت سانجار پەرلەمانتاری دەم پارتی پشتراستی کردەوە کە ئۆجەلان ئێستا لەشوێنێکی نوێیە کە گۆرانکاری گەورەی هەیە لەگەڵ شوێنەکەی پێشوی.


مەدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی، لەچاوپێكەوتنێكدا پشتڕاستیكردەوە كە  عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە گواستراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیە دروستكراوەكەی لەئیمراڵی. 

سانجار وتوشیەتی، هەڵەیە وا دابنرێت لایەنێك هەوڵی هەڵخڵەتاندنی ئەوی تر دەدات، چونكە ئەم قۆناغە فەزایەكی فراوانی سیاسیی كردوەتەوەو ئامانجی ئۆجەلان ئەوەیە كورد وەك ئەكتەری سیاسی كۆبكاتەوە، لەكاتێكدا كۆتاییهێنان بەكێشەكان لەتوانادایە ئەگەر دەوڵەتی توركیا دەستبەرداری هەڵوێستی توندی خۆی ببێت و ڕێگری لە دروستكردنی كۆسپ بكات.

مەدحەت سانجار ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پرۆسەكە لەسەر بنەمای چاوەڕوانی و داواكاریی یەكلایەنە بەرەوپێش ناچێت، هەنگاوی یەكلاكەرەوە كە بنبەستەكە دەشكێنێت لە لایەن بەڕێز ئۆجەلانەوە دەبێت و ڕازیبونی ناوبراو بۆ گواستنەوەی بۆ شوێنە نوێیەكەی ئیمراڵی بەمانای پێویستیی خێراكردنی پرۆسەكەیە".

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەگەر چی كەمێك پێش ئێستا بەفەرمی هەواڵی گواستنەوەكە ڕاگەیەندراوە، بەڵام میدیای (  TURKISH & MINUTE  )توركیا دە ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵی گواستنەكەی ئۆجەلانی بڵاوكردەوەو هیچ كەس و لایەنیش هەواڵەكەی نە ڕەتكردەوە نە پشتڕاستیبكاتەوە.