شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی، بۆ جاری دوەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی چاودێریی ئەمریکیی لەجۆری MQM-170 دەستبەسەرکردوەو بەسەلامەتی دایبەزاندوهتەسەر زەوی.
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی گشتیی سوپای پاسداران، بەبەکارهێنانی سیستەمە پێشکەوتوەکانی هێزە ئاسمانییو بۆشاییەکانی سوپای پاسداران، فڕۆکەیەکی چاودێریی ئەمریکیی دوژمن لەئاسمانی دورگەی قشم لەکەنداو، دەستبەسەرکراوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەفسەرانی هەڵبژێردراوی سوپای پاسداران کۆنترۆڵی فڕۆکەکەیان کردوە.
پێشتر، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی سیخوڕیی ئەمریکیی لەهەمان جۆر، لەڕۆژئاوای گەروی هورمزى دەستبەسەرکردوەو بەسەلامەتی دایبەزاندوهتەسەر زەوی.