شارپرێس:
10
فڕۆکەی شهڕكهرو باریی سەربازیی بەڕێڕەوێکی بێدەنگدا زەریا دەبڕنو لەبنکەی (فۆرت
بلیس) لە تهکساسەوە کە مەڵبەندی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیو موشەکیی ئەمریکایە،
بەڕێدەکەون، تاوەکو کتوپڕ لەهەردوو بنکەی (عۆڤداو نەفاتیم) لەقوڵایی بیابانی نەقەب
بنیشنەوە.
بیابانی نەقەب دەکەوێتە باشوری فەڵەستین، ئەم ناوچەیە پانتاییەکی بەرفراوان
دەگرێتەوە کە نزیکەی 55٪ لەکۆی گشتیی خاکی فەڵەستین پێکدەهێنێت.
سهرچاوهكانى ههواڵ باسیان لهوهكردوه، ئەم جوڵە مەیدانییە لەلایەن
دەستەی پەخشی ئیسرائیلییەوە ئاشکراکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو
دڵەڕاوکێی چاوهڕوانکردنی خولێکی نوێی پێکدادانی ئەگەرىدایە لەگەڵ تاران، واشنتۆن
هێشتا بێدەنگییەکی ڕەهای گرتوەتەبەرو بارى ناو فڕۆکەکانیش بەشاردراوەیی هێڵدراونەتەوە؛
بەڵام دزەپێکراوەکانی لایەنی ئیسرائیلی باس لەههماههنگییهكى ستراتیژیی قوڵ دەکەن
کە سەرجەم سیناریۆکان دەخاتە ژێر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکاوە.
ئاماژه بهوهدهكرێت، دیمەنەکە لەپۆلێک فڕۆکە بەرفراوانترە؛ چونکە
مەیدانەکە شایەتی سەرلەنوێ جێگیربونەوەی گشتگیرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکانی (پاتریۆت)
لەناوچەکەداو نوێکردنەوەی کۆگاكانی تەقەمەنی، هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەی هێزە دەریاییەکان
كه پێكهاتون لهنزیکەی 20 کەشتیو ژێردەریایی جەنگیی گەورەو جیاواز، لەپاڵ چاوهڕوانکردنی
گەیشتنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرو هێزی زیاتری مارێنز؛ ئەمەش لەکاتێکدایە کە بهگوێرهى
ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەی (مەعاریڤ)، دوو گروپی هێرشبەرو 12 کەشتیی جەنگی لەدەریای عەرەب
جێگیرن.
لەناو ناوەندەکانی بڕیاردانی واشنتۆنیشدا خێرایی یەکلاکردنەوەی بابەتەکان
ڕوو لەهەڵکشانە؛ فەرماندەی سێنتکۆم، بژاردەکانی بەئامانجگرتن دەخاتەسەر مێزی کۆشکی
سپی، ههروهك سیناتۆر کریس مێرفی ڕێبەرایەتیی ئهو دهنگانه دهكات كه ئهم جوڵه
خێرایانهى ئهمریكا دهستیپێكردوه، بە"سەرکێشییەکی شێتانە" وەسفدەکات.
