عێراقچی: هێرشمان بکرێتەسەر، بۆ وەڵامدانەوە هیچ هێڵێکی سور ناناسین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، وڵاتەکەی لەبەرامبەر ئەو پەلامارانەی گەلەکەی دەکەنە ئامانج، پابەندیی هیچ هێڵێکی سوری نابێت‌و هۆشداریشیداوە کە بەوەڵامێکی سەربازیی "کوشندەو وێرانکەر" وەڵامی هەرلایەنێک دەداتەوە کە هێرشبکاتەسەر ئێران.


عێراقچی لەپۆستێکدا لەپلاتفۆڕمی "ئێکس" نوسیویەتی کە فریدریش مێرتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەساڵی ڕابردودا پێشوازیی لەهێرشە ئاسمانییە ئەمریکی‌و ئیسرائیلییەکان بۆسەر ئێران کردوەو وایداناوە، هێزە ئەمریکییەکان "کارە پیسەکەیان لەجیاتی ئەوروپا ئەنجامدەدا".

عێراقچی هەروەک وتویەتی کە "100 ملیار یۆرۆ بەهیچ شێوەیەک بەو لێدانە کوشندەو وێرانکەرە بەراورد ناکرێت کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران، ئاراستەی هەرلایەنێک دەکەن کە بوێریی ئەوەبکات پەلاماری گەلی ئێران بدات".

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردوه‌تەوە، ئێران "لەمەودوا هیچ هێڵێکی سور ناناسێت" لەمامەڵەکردن لەگەڵ هەر پەلامارێک کە ئاسایش‌و گەلەکەی بکاتە ئامانج.