شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر به‌شێكى زۆر له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى ڕوناكى هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ گرفتێك نییه‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر كاره‌بایان نابێت‌و له‌دواى كاتژمێر 5ى ئێواره‌وه پرۆسه‌كه ئاسایى ده‌بێته‌وه".
پرۆژەی ڕوناکی لهڕاگهیهنراوێكدا ئاماژه‌ى بهپچڕانى كاره‌با له‌ژماره‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر كردوه‌و وتویهتى، "بەهۆی بەردەوامی کارەکانی پڕۆژەی ڕوناکی لەبەستانی پێوەری زیرەکو کارەکانی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای ژماره‌یه‌ك گەڕەکی شاری هەولێر دەپچڕێت، دوای کاتژمێر 5ی ئێوارە دۆخه‌كه ئاسایی دەبێتەوە".
وه‌كو له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه، 31 گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر كاره‌بایان ده‌پچڕێت كه بریتین لهگهڕهكانى (کورانی ئەلبان، رزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتیمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، رووناکی، مەنتکاوە).
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبوه‌وه، به‌هۆى كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمه‌وه، گوایه كاره‌باى هه‌ولێر كوژێندراوهتهوهو به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌وشاره له‌ئێستادا بێبه‌شه لهكارهباى نیشتمانى.