شارپرێس:
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ دیاریکردنی هەڵوێستی کۆتایی حزبەکە بەرامبەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتی دیمو‌كراتى كوردستان‌و هاوپەیمانەکانییەوە، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌ئه‌گه‌رو بژارده‌كانى به‌رده‌م یه‌كێتیى ده‌كه‌ن بۆ بڕیار‌و مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان هاتوه‌ته پێش، كه بژارده‌ى بایکۆتی گشتیی له‌هه‌رێم دەستپێدەکات تا دەگاتە ڕاگەیاندنی ئیدارەیەکی سەربەخۆو ڕوکردنە بەغدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه بۆ ئه‌گه‌رو بژارده‌كانى به‌رده‌م یه‌كێتیى، لەسەر ئاستی ناوخۆیی‌و په‌یوه‌ست به‌هەولێر، سەرکردایەتیی یەکێتیی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، تاووتوێی سێ بژاردەی سەرەکی دەکات، ئه‌وانیش، بایکۆتکردنی کابینەی نۆیەم، واته گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کە وەزیرو بەرپرسەکانی یەکێتیی لەحکومەت بکشێنەوە، هەرچەندە ئەم هەنگاوە لەڕوی یاساییەوە حکومەتی ئێستا هەڵناوەشێنێتەوە، چونکە پارتی خاوەنی زۆرینەیە.
هاوكات یه‌كێكی دیكه‌ش له‌بژارده‌كان هه‌ر تایبه‌ت به‌هه‌ولێر، بەکارهێنانی ئەزمونی پێشوه لەکابینەی دەیەم، بەهۆی ئەوەی تەمەنی کابینەی دەیەم کورت دەبێت (نزیکەی ساڵ‌و نیوێک)، یەکێتیی دودڵە لەبەشداریکردن، بەڵام ئەزمونی 2014و 2018ی لەبەرچاوە کاتێک پارتی سەرەتا لەگەڵ گۆڕان ڕێککەوت‌و دواتر پۆستەکانی بۆ یەکێتیی جێهێشت.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كان باس له‌بژارده‌یه‌كى دیكه‌ش ده‌كه‌ن كه یه‌كێتیى به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا له‌سه‌رى ده‌وه‌ستێت، کێشەی ئۆپۆزسیۆنبونه، ئه‌مه وه‌كو ده‌وترێت، پرسیارە جدییەکەیه، ئاخۆ یەکێتیی دوای 34 ساڵ لەدەسەڵات دەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن؟ بەتایبەت کە ئیدارەدانی سلێمانی بۆ هەر پرسێکی دارایی‌و کارگێڕیی هێشتا پێویستی بەگەڕانەوە بۆ حکومەتی هه‌رێم هەیە لەهەولێر.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاریه‌كانیان ئاشكراكردوه پێیانوایه، بژاردە توندەکانی یەکێتیی زیاتر ڕویان لەبەغداو بەکارهێنانی کارتە ستراتیژییەکانە دژی پارتی، بۆ نمونه کۆنترۆڵی کەرتی غاز، یەکێتیی ئه‌مڕۆ به‌وردى‌و به‌ڕاشكاوى، تاووتوێی بەکارهێنانی کارتی غازی سروشتی دەکات دژی هەولێرو چەند هەنگاوێکی کرداریشی لەگەڵ بەغدا لەمبارەیەوە ناوە.
ئه‌وه‌ش ده‌وترێت، ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی تەواوی هەماهەنگییە ئەمنی‌و هەواڵگرییەکان لەگەڵ هەولێرو گۆڕینیان بۆ هاوکاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا یه‌كێكى دیكه له‌باس‌و بژارده زۆر جدیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌بێت.
هاوكات پێشنیازێکیش هەیە بۆ حوکمڕانیی ڕەهای یەکێتیی بەسەر ناوچەی خۆیدا (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە) لەژێر چەتری یەک پەرلەماندا، بەشێوازێک هاوشێوەی دەسەڵاتی میرنشینەکانی ئیمارات بێت، بەشێکی دیكه‌ش بیر لەدروستکردنی هەرێمێکی سەربەخۆ دەکەنەوە کە پاڵپشتیی سیاسیی لەبەغداوە هەیە، بەڵام ڕێکارە دەستورییەکانی ئاڵۆزن.
تەوەرێکی دیکەى بژارده‌كانى یەکێتیی، چاودێریی هەنگاوەکانی داهاتوی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمانه، لەئێستادا 52 پەرلەمانتار لەهۆڵەکەدا ئامادەن‌و مەترسی هەیە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەستبکات بەتۆمارکردنی غیاب دژی پەرلەمانتارە بایکۆتکارەکان (45 پەرلەمانتار) تا ئاستی سەندنەوەی متمانە لێیان.
وه‌كو چاوه‌ڕوانده‌كرێت، یەکێتیی ئه‌مڕۆ دەیەوێت بزانێت ئاخۆ لایەنەکانی دەرەوەی هاوپەیمانێتییەکەی (وەک یەکگرتوو و گۆڕان) لەدانیشتنەکانی داهاتودا بەشداردەبن یان لەسەر بایکۆت بەردەوامدەبن؛ چونکە بەشێک لەسەرکردایەتی پێیانوایە ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى ورد بۆ دۆخه‌كه بكرێت كه ئاخۆ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌ن‌و هه‌ڵوێست‌و جوڵه‌كانیان به‌چ شێوازێك بێت، له‌كاتێكدا په‌رله‌مان كاراكراوه‌ته‌وه.
