شارپرێس:
شارەزایەكی ئەمنی نزیك لەهەواڵگری عێراقی بەناوی فازڵ ئەبو رەغیف ئاشكرایكرد، كە ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ هێرشكردنە سەر چەند ئامانجێك لەعێراق.
فازڵ ئەبو رەغیف ئاشكراشیكرد، ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر چەند كۆگایەكی چەكو تەقەمەنی حەشدی شەعبی لەچەند ناوچەیەكی عێراق دەبێت.
ئەو شارەزایە باسی لەوەش كردووە، هێرشەكان بارەگا مرۆییەكانی حەشدی شەعبی ناكاتە ئامانجو ئیسرائیل ئامانجییەتی تەنیا چەكو تەقەمەنییەكانی ئەو گروپە چەكدارییە لەعێراق لەناو بەرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو كۆگایەكی چەكو تەقەمەنی لەباشووری بەغدا گڕی گرتو گومان دەكرێت لەرێگەی هێرشی ئاسمانییەوە كرابێتە ئامانج.
ئەو كۆگایەی گری گرتووە، ناوی كۆگای یعود بووە، كە تایبەت بووە بە چەكو تەقەمەنی حەشدی شەعبی لەئەنجامی هێرشەكەش بیستو نۆ كەس بریندار بوون.
هـ ـ ح