شارپرێس:
جێگری سەرۆك کۆماری تورکیا زانیارییهكى گرنگى لهبارهى تێچوى شهڕ دژى پهكهكه ئاشكراكردو جهختیشیكردهوه، "بەوریاییەوە دامەزراوە ئەمنییەکانیان چاودێریی پڕۆسەی چارەسەریی دەکەن".
جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆك کۆماری تورکیا چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی نیوزى وڵاتهكهى ئهنجامداوهو وتویهتى، "شەڕی تورکیا لەگەڵ پەکەکە تێچوی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆیی هەیە، بەگوێرهى داتا نافەرمییەکان، تێچوی شەڕەکە نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار بوە".
وتوشیهتى:"شەڕی تورکیاو پەکەکە، زیانێكی زۆری بەخەڵكی ناوچەکە گەیاندوە، بەتایبەت لەڕوی ژیانو ئابورییەوە، هەربۆیە پڕۆسەی چارەسەریی زۆرترین قازانج بەناوچەکە دەگەیەنێت".
بهوتهى جێگرهكهى ئهردۆغان، "لەئێستادا گەیشتوینەتە قۆناغێكی نوێ، بەڵام هێشتا پڕۆسەی چارەسەری تەواو نەبوە، هەربۆیە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانیانەوە بەوریاییەکی زۆرەوە چاودێریی پڕۆسەکە دەکەن".
ئەوەش لەکاتێكدایە، لەهەشت ساڵی ڕابردودا تورکیا بنکەو بارەگاکانی لەهەرێمی کوردستان فراوانترکردوەو هەروەها بۆ پاراستنیشیان ناچاربوە درۆنو فڕۆکەی جەنگی بەکاربهێنێت، کە ئەوەش تێچویهكى زۆرى هەبوە.