هۆشداری لە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی زیندانیانی زیندانی ئەڤینی تاران دەدرێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
شیرین عیبادی چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین، دەسەڵاتدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر زیندانیانی سیاسی و ئەشکەنجەیان داون و توندوتیژییان بەکارهێناوەو دواتر گواستراونەتەوە بۆ زیندانێکی دیکەی تاران. 

شیرین عیبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە بە داکۆکیکردن لە مافەکانی زیندانیانی سیاسی ناسراوە، زانیاری لەسەر بارودۆخی زیندانیانی زیندانی ئەڤین لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل خستەڕوو.

شیرین عیبادی ڕوونی کردەوە، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین، دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان کرد بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی زیندانیانی سیاسی. بە سەدان کەس لەلایەن پاسەوانانی زیندانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کرا و دواتر لەژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا بۆ زیندانی عەزیم گوازرانەوە.

دەشڵێت: لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین، سەدان پاسەوانی زیندان هێرشیان کردە سەر زیندانییەکان و توندوتیژی و ئەشکەنجەی توندیان بەکارهێناوە.

 زیندانی ئەڤین یەکێکە لە زیندانە گەورەکانی ئێران بە تایبەتی بۆ زیندانیانی سیاسی دیاری کراوە. دەکەوێتە ناوچەی شەهرەک چەمران لە باکووری تاران ژمارەیەک زیندانی سیاسی کوردی تێدایە، لەوانە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی.
ئ.ه