ماكرۆن په‌یوه‌ندیى به‌پزیشكیانه‌وه‌ ده‌كات

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، مەسعود پزیشکیان کردوەو جەختی لەسەر چارەسه‌رکردنی وزەی ئەتۆمی لەڕێگەی دانوستانەوە کردوەتەوە.


ماکرۆن لەپۆستێکی ئێکس نوسیویەتی، "پێویستە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکانی پەیوەست بەموشەکی بالیستی‌و بەرنامەی ئەتۆمی، هەروەها دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەئێران".

ماکرۆن داوای لەسەرۆکی ئێران کرد، ڕێگە بەئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات بەزوترینکات دەست بەکارەکانی بکاتەوە.

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لەئاگربەست بۆ یارمەتیدانی هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە کردەوە.

پێشتر ئەمیر سەعید ئیروانی باڵیۆزى ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، "ئەو مەرجانەی دانراوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شیاو نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت مەرجەکانیان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، دانوستان لەگەڵیان مەحاڵ دەبێت‌و پیتاندنی یۆرانیۆمیش لەهیچ بارودۆخێکدا ناوەستێت.