ئیبراهیم فەرەج:
ئەگەر سەیری هەموو
عەرەب بكەین لەقۆناغەكانی سەرەتای سەرهەڵدانی
ئیسلام بەتایبەتی دوای هێرش و پەلاماری نەتەوەكانی دەورو بەریان و فراوانخوازیەكانیان .سوودیان لەدین بینیووە بۆ سەپاندنی زمان و كلتووری خۆیان بەسەر نەتەوەكانی تردا.ئەمە جگە لەوەی خاك و
نەتەوەی عەرەبیشیان پێ پاراستووە . خۆیان پێ گەورە كردووە.
ئەوان لەپێناوی وڵاتی
خۆیان هەمووشت
دەكەن شۆرشگێرو نەتەوەیین
پێش ئەوەی ئیسلام بن. لەهەموو قۆناغەكان هەروا بوون. بەرژەوەندی نەتەوەییان لەسەروو
بەرژەوەندی ئاینەوە داناوە.
ئاینیان خستۆتە خزمەتی
نەتەوە.
لەقۆناغی سەردەمی
ئیمبراطۆریەتی عوسمانی كە دەسەڵات لەدەستی
عەرەب نەما . لەبری بەغدادو شام ئەستەمبوڵ بوو بەسەنتەر .لەبری خەلیفە عەرەبەكان سولطانە عوسمانیەكان بوون بەكەسی یەكە م و بڕیادەر.
عەرەب ئەمەی پێ قووت
نەدەچوو.ئاین هی ئەوانەو نەتەوەی تورك بووە بە پێشەنگ .
بۆیە بێ دوو دڵی
لەكاتی دوای جەنگی جیهانی یەكەم عوسمانیەكان
كە لاواز بوون. ئەمان بوون بە دۆستی فەرەنسا
و بەریطانیە بەحسابی كافرەكان و بوونە دوژمنی عوسمانیە ئیسلامەكان.
شەڕیان هاوشانی كافرەكان
!كرد دژی برا موسڵمانە توركەكانیان.بیریان
لەوە نەكردەوە توركەكان برای دینین .
بیریان لەچوونە دۆزەخ
بەهۆی دۆستیایەتی خاچپەرست نەكردەوە دژی ئیسلامی
غەیرە عەرەب.
لەبری مانەوە لەژێر
دەسەڵاتی توركی ئیسلام .چوونەژێر ئینتیدابی فەرەنساو بەریطانیای مەسیحی .
دواتر شۆرشی ڕزگاریخوازیشیان
دژی ئەوان بەرپا كرد.بوون بەخاوەنی دەوڵەت و خاكی خۆیان.
ئسلامی سیاسی كورد
ئەمانەی ئێمە كۆیلەی دین ومەزهەبن.مرۆفی كۆیلەی دینی ناتوانێت نەتەوەو خاكی خۆی خۆش بووێت جگە لە دینەكەی و خوا.دین و خوا سەنتەرە
نەك خاك و نەتەوە. بۆنە نەتەوەییەكان وەكو بیدعەو كوفر ئەبینێت .سروودی نەتەوەیی لا كوفرە.شەڕ لەسوریا دژی نەتەوەكەی خۆی دەكات.هاوشانی جۆلانیەو ملكەچێتی فەرماندەی سەربازیەتی.
دژی كوردی رۆژئاوایەو
دوژمنی باوە كوشتەی جەنەرال مەزڵومە.
عەرەب نەتەوە،خاك
،دین،خوایان خۆش دەوێت.هەندێك جار یان بڵێین زۆر جار فەزڵی نەتەوەو خاك دەدەن بەسەر
دین و خوا.
چونكە دین وخوا دەمێنن لەناوناچن.بەڵام نەتەوەو خاك قابیلی لەناوچوون و داگیر كردنن. ئەبێت بەسیاسەت كردن بیانپارێزی.ئەوان دین دەخەنە خزمەتی سیاسەتی خۆو خاك پاراستن .
ئەوەی محمد بن سەلمان بۆ ئەحمەد شەرعی كرد .دەستی خستە
ناو دەستی ترامپ. هەستی نەتەوەیی بوو نەك ئایدیۆلۆژیای دینی.
ئەوان لەڕووی ئایدیۆلۆژیا ئیسلامی سیاس جیاوازن. سعودیە وەهابی عروبە شەرع ئیخوانی،جیهادی بەڵام ( دی ئێن ئەی یان )یەكە واتەیەك ڕەگەزن یەك نەتەوەن .
DNAگرنگتر نە بوو لە DEN
سیاسەت و بەرژەوەندی
سیاسی و نەتەوەیی گرنگتربوو لەپرانسیپ و دەقە ئاینی و دینیەكان.
ئیسلامی سیاسی كورد هێشتا لەو هاوكێشە سیاسیە تێ نەگەشتوون.ئەوەی
بن سەلمان بۆ شەرعی كرد،بۆچی كاك عەلی قەراخی
بۆ مەزڵوم عەبدی ناكات لای ئەردۆگان و بن تەمیمی
قەتەر؟
بۆچی هەوڵی جدی نایات فیدرالی لەسوریاو توركیا هەبێت و كورد بەمافەنەتەوەیی و دیموكراتیەكانی بگات؟
بۆچی ئەڵێت فیدرالی
بۆكورد نابێت؟ئەی بۆچی دەوڵەت بۆ تورك و عەرەب
و فارس رەوایە فیدرالی یان خۆبەریوەبەری بۆ
كورد راوا نییە؟
كاتێك ئیسلامی سیاسی
كورد لەبۆتەی ئایدیۆلۆژیای دینی دەتوێتەوە. ئیتر خاك ونەتەوە كولتوور ،بەها باڵاكانی نەتەوەی لای بێ بەهایە .
دەستتان خۆش عەرەب
بۆخۆتان و دین و سیاسەتتان.
ئەوەی دڵخۆشمان دەكات
وەكو كورد ئێمەش ئێستا لەدەرەوەی ئیسلامی سیاسی. بووین بەخاوەنی فەلسەفەی سیاسی ئەخلاقی كۆمەڵگەی دیموكراتی.ئەو فەلسەفەیە توانیویەتی ملیۆنان
كورد بێنێتە لای یەك ببنە هاوكارو پشت و پەنای
یەك .پێكەوە تێكۆشان بۆ ئازادی خاك و نەتەوە بكەن
هەز گەلێك بەبیرو
باوەڕو ئایدیۆلۆژیا جیاوازەكانیانەوە خزمەتی نەتەوەی خۆیان و خاكەكەیان نەكەن تێكۆشانی
هاو بەش نەكەن . بەهۆی بیرو ڕای فیكری و ئاینی
جیاواز ببنە دوژمن یان دژی یەك دوا دەكەون و دەبنە كۆیلەی نەتەوەكانی تر. هوشیاربوونەوەی
ئیسلامی سیاسی كورد گۆڕینی زەینی خۆشویستنی نەتەوە ،خاك،خوا ،ئاین،مەزهەب .پێكەوە بەهەمان ڕیزبەندی عەرەب،تورك ،فارس. بۆ ئیسلامی سیاسی كوردی رەوایە.
