شارپرێس:
وەزیری بەرگریی سوریا، تێکەڵکردنی سەرجەم یەکە سەربازییەکان بەوەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە ڕاگەیاندو هاوکات مۆڵەتی 10 ڕۆژیشی بەگروپە چەکدارەکانداوه تا پەیوەندیی بەوەزارتەکەیهوە بکەن.
مورهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگریی سوریا لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی:"دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سوریا دەستمانکرد بەکارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لەچوارچێوەیەکی یەکگرتوی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەتی بەرگریی سوریا بەگەلی بەڕێزمان ڕادەگەیەنین".
وەزیری بەرگریی سوریا ئاماژەی بەوەشکردوه، "ئەم دەستکەوتە گەورەیە بەبێ هەوڵی یەکگرتویی هەمولایەک نەدەکراو سوپاسی هەمولایەک دەکەم".
نوسیویهتى:"مۆڵەتی 10 ڕۆژ بە گروپە چەکدارەکان دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندیی بەوەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن، جەختیشدهكهینهوه، هەر دواکەوتنێک لەوکارە ڕوبدات پێویستی بەگرتنەبەری ڕێکاری پێویست دەبێت بهگوێرهى یاسا".