شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى قه‌ندیل زانیاریى نوێ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تى توركیا ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ندیل گومانى له‌مردنى سرى سوره‌یان ئۆنده‌ر هه‌یه، ده‌شڵێت:"پەکەکە خۆی هەڵوشاندەوەو کۆتایی بەخەباتی چەکداری هێنا، بەڵام ئەمە تەنها بڕیاری پەکەکەیە، بڕیاری هەموو کەسێک نییە".
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و بڕیاره‌ى دراوه ته‌نها په‌كه‌كه‌یه، بڕیاری هەموو کەسێک نییە، لایەنەکانی دیكه بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە، ڕەنگە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا هەندێک هێزو لایەن بیانەوێت هێرشبکەن، ئەوکاتە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئاپۆچی‌و ئەو شێوازە نوێیانەی ڕێکخستن بۆ پاراستنی خۆی، تەگبیرو ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى قه‌ندیل وه‌ڵامى ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش ده‌داته‌وه كه له‌بڕیارى كۆتاییهاتنى خه‌باتى چه‌كداریى په‌كه‌كه ده‌گیرێن‌و ده‌ڵێت:"من پێیان ده‌ڵێم، پەکەکە 41 ساڵە خەباتی چەکداریی دەکات، ئێستاش لەلوتکەی هێزی خۆیدایەو ئەو تواناکارییەی تێدا هەیە کە 40 ساڵی دیش خەباتی چەکداریی بکات‌و درێژە بەشەڕ بدات، بەڵام ئاپۆو پەکەکە ئێستا ستراتیژی خەباتی خۆیان دەگۆڕن، پێیانوایە کە سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئەگەر کەسانێک پێیانوایە کە ئەمە هەڵەیەو پێویستە خەباتی چەکداریی‌و شەڕ بەردەوام بکات، با بفەرمون، خۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا هێشتا هەر بەردەوامەو شەڕ هەیە، وەرن بەشداریی شەڕ ببن، ئەگەریش بەئێمە قایل نیین‌و دەڵێن ئیلا ئێمە خۆمان شەڕدەکەین، کەس رێگەی لێیان نەگرتوە، ئەوەتا زیاتر لە40 ملیۆن گەلی کورد هەیە، با 40 کەس لەناو ئەم 40 ملیۆنه کۆبکەنەوەو بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لەدژی تورکیا شەڕبکەن".
سه‌باره‌ت به‌چۆڵكردنى قه‌ندیلیش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، زاگرۆس ڕایگه‌یاند، "تائێستا باسی شتێک نەکراوە بەناوی چۆڵکردنی قەندیل، چونکە پرۆسەکە هێشتا هەر تاکلایەنەیەو لایەنی کورد‌و پەکەکە سێ هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناو بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی، بەڵام لایەنی بەرامبەر تائێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی یاسایی‌و دەستوریی‌و سیاسی نەناوە، هەربۆیە ئه‌سڵه‌ن ناتوانین بڵێین دانوستان دەستیپێکردوەو ڕێککەوتن کراوە".
به‌بۆچونى سه‌ركرده‌كه‌ى قه‌ندیل، "کێشەی کورد لەدونیادا شتێکی تاقانەیە، هیچ کێشەیەک لەدونیایه‌دا لەکێشەی كورد ناچێت، چوار دوژمنی هه‌بێت، سیستەمی نێودەوڵەتی هاوکاری دوژمنەکانت بێت، دوژمنەکانی کوردیش لەدوژمنی ئاسایی ناچن".
گومانى قه‌ندیلی نه‌شارده‌وه له‌مردنى سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى‌و ئه‌ندامى وه‌فدى ئیمراڵى، ئه‌و ڕێكه‌وتێكى ئاشكراكرد‌و وتى:"بەر لە32 ساڵ کاتێک ئاپۆ دەستی بەهەوڵدانێکی لەمشێوەیە کرد تۆرگوت ئۆزالی سەرۆک کۆماری تورکیا لەناوبرا، ئەمساڵیش شەهید سڕی سورەیا ئۆندەر بەشێوەیەکی زۆر گوماناوی گیانی لەدەستدا، زۆر سەرنجڕاکێشە کە لەهەمان مانگ‌و هەمان ڕۆژدا هه‌ردوكیان گیانیان لەدەستدا، ئۆنده‌ر لە16ى نیسان‌و ئۆزالیش لە17ى نیسان".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "ئاپۆ لەهەموو چاوپێکەوتنەکاندا هۆشداریی بەسڕی سورەیا ئۆنده‌ر داوه‌و کە "ئاگاداری خۆت بە، ڕەنگە تیرۆرت بکەن، وریا بە"، ئه‌وكاتیش هه‌مان قسه‌ى به‌تورگوت ئۆزال سه‌رۆكى توركیا وتبوو".
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رپرسه باڵاكانى په‌كه‌كه بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتى سێیه‌م له‌ئه‌گه‌رى به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونى پرۆسه‌ى ئاشتى، زاگرۆس هیوا به‌توندى ڕه‌خنه‌ى له‌و لێدوانانه گرت‌و وتى:"مەگەر دەیانەوێت ناوی ئاشتی لەم پرۆسەیە بنێن یان کۆچی زۆرەملێ؟ ڕۆیشتن بۆچى بۆ وڵاتی سێیەم، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م پرسه پێویستە هەموارکردنی یاسایی بکرێت بۆ ئەوەی هەڤاڵانی پێشەنگی پەکەکە بەشداریی سیاسەتی دیموکراتی ببن، پێویستیە کەس بیر لەناردنی هەڤاڵانی ئێمە بۆ وڵاتی سێیەم نەکاتەوە".
مه‌ترسى قه‌ندیلیشى نه‌شارده‌وه بۆ سه‌رنه‌گرتنى ئاشتى له‌توركیا، بۆ ئه‌وه‌ش وتى:"مەترسی هەیە، زۆر هێزو لایەن هەن، هەم لەناوخۆی تورکیا‌و هەم لەدەرەوەی تورکیاش، نایانەوێت پرۆسەیەکی وەها دەستپێبکات، لەوکاتەوە کە ئاگربەست ڕاگەیه‌نراوە، زۆر هەوڵدان هەبوە کە ئەم ئاگربەستە سەرنەگرێت، هەر لەسەرەتاوە لەدژی بون، ویستیان تێکی بدەن، بەڵام بەپشودرێژیی‌و پێداگرییەوە تا ئەمڕۆ هاتوە".
هۆشداریى ئه‌وه‌شیدا، "پێویستە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ لەباربێت، واتا دەرفەتی کاری ئازادانەی هەبێت کە لەکەشێکی تەندروست‌و پارێزراودا ئەم قۆناغە ڕێبەرایەتی بکات، هەر گەریلایەک لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا چەکی كردوه‌ته شان، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت‌و نەتوانێت بەڕێوەبەرایەتی قۆناغی ئاشتی بکات، کەس ناتوانێت گەریلا قەناعەت پێ‌بکات".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "تائێستا هیچ وڵات‌و لایه‌نێكى سێیه‌م به‌شداریى‌و ده‌ستوه‌ردانى له‌پرۆسه‌ى ئاشتى‌و ئه‌وه هه‌یه نه‌كردوه، پرۆسەکە تائێستا دوو لایەنەیە، بەڵام ئەمجارە جیاوازە، ئەمجارە گفتوگۆ ڕاستەوخۆ لەئیمراڵییەوە دەستیپێکرد، کەس نەکەوتە نێوانه‌وه".
له‌باره‌ى ده‌سته‌واژه‌ى ئاشبه‌تاڵ‌و ته‌سلیمبونیشه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ى قه‌ندیل ڕایگه‌یاند، "ئیدی پەکەکە تەمەنی خۆی تەواوکردوەو ناوی خۆی بەتیپی زێڕین لەمێژودا تۆمارکردوە، کاتی ئەوەیه بەپشتبەستن بەنرخ‌و پیرۆزییەکانی پەکەکە بەتەواوی ماڵئاوایی لەقۆناغی 47 ساڵە بکرێت، ئه‌وه‌شى ڕویداوه کۆتاییهاتنی قۆناغێک‌و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە، نە تەسلیمبونەو نە ئاشبەتاڵ، به‌ڵكو سوربونە لەسەر ڕێپێوانی ئازادیی بەشێوازی نوێ".
ئه‌وه‌شى وت:" ڕاگەیەندراوی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، بەزمانی تورکی لەهه‌زارو 80 وشه‌و بەکوردی سۆرانیش هه‌زارو 300 وشه‌یه، زۆر به‌ڕونى ئامانجه‌كانى ڕونكردوه‌ته‌وه، بەڵام بەداخەوە، خەڵکانێک هەن کە دەستیان لەهه‌زارو 78 وشەی دی بەرداوە، هیچ باسیناکەن‌و تەنها تەرکیز دەکەنەسەر دوو وشە کە ئەویش خۆهەڵوەشاندنەوەو چەک دانانه، هه‌میشه باسى ئه‌مه ده‌كه‌ن، لەکاتێکدا کە هەموو وشەو ڕِستەکان وەک یەک گرنگن‌و ڕِێنمایی قۆناغی داهاتون".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا زاگرۆس هیوا ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "ئێستا زیاتر لە200 گیراوی سیاسی کورد هەن کە 30 ساڵی تەمەنیان لەزینداندا بەسەربردوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئازادیان ناکات، پێویسته سه‌ركردایه‌تى كورد له‌باشورى كوردستان بانگەواز بۆ ئازادکردنی ئه‌وان بکەن‌و سڵنه‌كه‌نه‌وه".
