سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ژمارەیەک گوندی بادینان

عیراق

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3687 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی بادینان.

کامەران عوسمان دەڵێت "لە کاتژمێر ٠٩:١٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر ١٥:٠٠ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (٣٥) جار تۆپبارانی چیای گارا و ناو گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێیان لە بەری گارێ لە سنووری ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک کردووە."

دەشڵێت، تۆپبارانەکان بۆ ناو ڕەزوباخی هاوڵاتیان و خانووی چۆڵکراوی گوندنشینان بووە، بەهۆیەوە زیان بەر کێڵگەی کشتوکاڵی، خانوو و ڕەزی جوتیارانی ئەو گوندانە کەوتووە.

بەپەلە