شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كۆشكى سپى، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکردنی واژۆكردوه کە گەشتی هاوڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ناوى وڵاته‌كان به‌مشێوه‌یه هاتوه، (ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان‌و یەمەن) ئه‌و وڵاتانه‌ن كه هاوڵاتیانیان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ردان یان وه‌ك په‌ناخوازیش بچنه ئه‌مریكاوه.
باس له‌وه‌شكراوه، حەوت وڵاتی دیکەش ترەمپ سنوردارکردنی گه‌شتى هاوڵاتییانی بەسەر ئەمریکادا سەپاندوە، لەپێناو پاراستنی ئەمریکییەکان.
کۆشکی سپی ڕونیکردەوە، هه‌روه‌ك بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بەشێکی سنوردارکردنی هاتنە ناوەوەی خەڵکی حەوت وڵاتی دیکەشه کە بریتین لە(بورۆندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان‌و ڤەنزوێلا).
ترەمپ لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا وتویه‌تى، "هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمدواییەی شاری بۆڵدەر لەویلایەتی کۆلۆرادۆ، تیشکیخستەسەر مەترسییە گەورەکانی وڵاتەکەمان، لەهاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی بیانی بەبێ پشکنینی دروست".
كۆشكى سپى ڕونیكردوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كانى تره‌مپ له9ى ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، له‌گه‌ڵیدا ڤیزای بۆ خوێندکارانی بیانی لەزانکۆی هارڤارد قەدەغە کردوه.
ترەمپ لەیەکەم خولی سەرۆکایەتیدا قەدەغەکردنی گەشتیارانی حەوت وڵاتی زۆرینەی موسڵمانانی سەپاند، سیاسەتێک پێشئەوەی لەساڵی 2018 لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستبکرێتەوە، چەندان پێداچونەوەی بۆکرا، به‌ڵام جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەساڵی 2021 قەدەغەکردنی هەڵوەشاندەوەو بەپەڵە لەسەر ویژدانی نیشتمانیش ناوی برد.
لە 20ی کانونی دوەمەوە، ترەمپ فەرمانی جێبەجێکاری دەرکرد، تاکو پشکنینی ئەمنیی زیاتر بکرێت بۆ هەر هاوڵاتییەکی بیانی کە دەیەوێت بچێتە ئەمریکاوە لەپێناو ئاسایشی نیشتمانی.
