شاندی هاوبەشی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهێندرا و لەگەڵ عەبدی کۆبوونەوە

کوردستان

05/06/2025‌ 4519 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دوابەدوای ڕاوێژی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی کۆنفرانسی یەکگرتوویی هەڵوێستی کورد لە ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ و لەسەر بنەمای بڕیاری کۆنفرانسەکە، پێکهێنانی شاندی هاوبەش ڕاگەیەندرا.

شاندێکی هاوبەشی کوردی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، لەسەر خواستی لایەنە نێودەوڵەتییەکان، و لایەنە کوردییەکان، بەگوێرەی دیدگای هاوبەشی کورد سەبارەت بە سوریا و پرسی کورد" پێکهێندرا.

شاندەکە بە ئامادەبوونی فەرماندەی  هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزلوم عەبدی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

شاندی هاوبەشی کورد پێکهاتووە لە:

هاوسەرۆک: پەروین یوسف و محەمەد ئیسماعیل

ئەندامان:

ئاڵدار خەلیل، ڕێحان لوقۆ، ئەحمەد سلێمان، سلێمان ئۆسۆ، سەڵاح دەروێش، نەسرەدین ئیبراهیم، فەیسەڵ یوسف

شاندەکە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوەو  ئاماژەی بەوەدا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ئەرکەکانی دەکات.
ئ.ه