شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى له‌ڕێگه‌ى فه‌یسبوكى خۆیه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى برایه‌كى ئاشكراكرد، بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕاگه‌یاند، "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دایكم‌و ئه‌مڕۆش برام له‌ده‌ستداو نه‌متوانیوه به‌شداریى پرسه‌كانیان بكه‌م، هه‌روه‌ك چۆن له‌ئه‌نفاله‌كانیش نه‌متوانى به‌شداریى پرسه‌ى باوكم‌و دوو برام بكه‌م".
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "من ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دایكمم له‌ده‌ستدا، داوامكرد به‌رله‌وه‌ى به‌خاكى بسپێرن بچم بیبینم، به‌داخه‌وه ڕێگه‌یان نه‌دام، بۆ ئه‌مڕۆش كه براكه‌م كۆچى دوایى كردوه، من له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتم، بۆیه بێده‌نگیم لێكردوه، هه‌ركات گه‌ڕامه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌م".
وه‌كو شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى باسیكرد، "من له‌ئه‌نفاله‌كان جگه له‌كه‌سوكارو هه‌شت هه‌زار بارزانى، باوكمم‌و دوو برام له‌ده‌ستدا، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئێستا نه‌متوانى به‌شداریى پرسه‌كه‌یان بكه‌م، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش پێموایه چاره‌نوسمه‌و خوداى گه‌وره بۆ منى داناوه".