شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا داواده‌كات له‌ساڵیادی شاعیر‌و نوسه‌رێكى به‌ناوبانگی داغستان، ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌زمانی گه‌لانی ڕوسیا ڕێكبخرێت‌و هێنانه‌ئارای ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌پێویست ده‌زانێت.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌بواری پشتگیریی له‌زمانی ڕوسی‌و زمانی گه‌لانی ڕوسیا، پێشنیازیكرد ڕۆژی 8ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی له‌دایكبونی ڕه‌سوڵ هه‌مزه‌تۆڤ شاعیر‌و نوسه‌ری به‌ناوبانگی داغستان، بكرێته ڕۆژی زمانه‌كانی گه‌لانی ڕوسیا‌و له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌ی جیاجیا به‌ڕێوه‌بچێت.
پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌مزه‌تۆڤ خۆی بەخاوەنی زمانی ئاڤار، زمانی دایك‌و زمانی ڕوسی زانیوه‌و بەهۆیەوە بەرهەمەکانی ناوبانگێکی جیهانییان بەدەستهێناوە.
سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا به‌پێویستی زانیوه، گرنگی زیاتر به‌زمانی ڕوسی بدرێت‌و له‌هه‌ندێك وشه‌و چه‌مك‌و زاراوه‌ی بیانیی پاكبكرێته‌وه كه نه‌ك سودیان بۆ زمانه‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو زیانیشی پێگه‌یاندوه‌و شێواندویه‌تی.
ڕه‌سوڵ هه‌مزه‌تۆڤ شاعیرى ناودارى داغستان له‌ڕۆژی 8ى 8ى 1923 له‌گوندی تسادا له‌هه‌رێمی خونزاخ له‌كۆماری داغستان له‌دایكبوه، كوڕی شاعیری ناوداری داغستان هه‌مزه تسادایه، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی له‌مه‌حه‌ج قه‌ڵا پایه‌ته‌ختی داغستان برده‌سه‌ر، له‌ڕۆژی 3ى 10ى 2023 له‌مۆسكۆ كۆچی دوایی كرد.
داغستانی من، له‌شاكاره‌كانیه‌تی‌و بۆ سه‌ر زمانی كوردی‌و چه‌ندین زمانی دیكه‌ى جیهانیی وه‌رگێڕدراوه، عه‌زیز گه‌ردی كتێبی (داغستانی من)ی به‌كوردی كردوه‌و ساڵی 1979 چاپكراوه.
