شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیلى بۆسەر ئێران کردو بە"شەڕانگێزی" وەسفکرد.
سەرۆکی تورکیا لەکۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لەئهستەنبوڵ وتی، "ئیسرائیل ئامانجی دروستکردنی بەربەستە لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانو بەمشێوەیەش دژایەتیی خۆی بۆ چارەسەرێکی دیبلۆماسیی ئاشکراکرد".
بەوتەی ئەردۆغان، "حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ گەورەترین بەربەستە لەبەردەم گەیشتن بەئاشتییو سەقامگیریی لەناوچەکەدا".
جەختیشیکردهوه، "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هێزی زیاتری بەئیسرائیل بەخشیوە بۆ بەردەوامبون لەسەر سیاسەتە وێرانکارییەکانی".
سەرۆکی تورکیا وتى:"متمانەی خۆم بەخۆڕاگریی گەلی ئێران دوپاتدهكهمهوه، سەرکەوتن بۆ ئێران دەبێت، داواش لەوڵاتانی ئیسلامیی دهكهم، هەوڵەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنی سزا بەسەر ئیسرائیل بەپشتبەستن بەیاسا نێودەوڵەتییەکانو بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان".