شارپرێس:
رێکخراوی ئۆپێک پڵەس، بڕیاریدا لە مانگی ئابدا بەبڕی 548 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا زیاد بکات.
هەشت ئەندامی سەرەکی ئۆپیک پڵەس کە ئەوانیش سعودیە، روسیا، عێراق، ئیمارات، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و عومانن لە کۆبونەوەیەکی ئۆنلایندا بڕیاری زیادکردنەکەیانداوە و لە مانگی ئابدا جێبەجێدەکرێت.
بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەشت وڵاتی ئەندامی ئۆپێک پڵەس
1 - سعودیە، 9 ملیۆن و 756 هەزار بەرمیل نەوت
2 - روسیا، 9 ملیۆن و 334 بەرمیل نەوت
3 - عێراق، 4 ملیۆن و 171 هەزار بەرمیل نەوت
4 - ئیمارات، 3 ملیۆن و 272 هەزار بەرمیل نەوت
5 - کوەیت، 2 ملیۆن و 518 هەزار بەرمیل نەوت
6 - کازاخستان، 1 ملیۆن و 532 هەزار بەرمیل نەوت
7 - جەزائیر، 948 هەزار بەرمیل نەوت
8 - عومان، 792 هەزار بەرمیل نەوت
ش.ح