شارپرێس:
بهگوێرهى لێدوانی بەرپرسێکی باڵای ئێران، هێرشەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆری بەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندوە، لەبەرامبەردا ئێران بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشەی کردوەو داوای قەرەبوی زیانە مادیو مەعنەوییەکان لەئەمریکا دەکات.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاندوە، "هێرشی سەربازیی نایاسایی ئەمریکا زیانێکی زۆری بەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندوە کە بەتوندی ئیدانە دەکرێتو دەبێت ئەمریکا هەنگاوبنێت بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە مادیو مەعنەوییەکانو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
ویلایەتی لەپلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویهتى، "حکومەتی ئەمریکا هێرشێکی سەربازیی کردوهتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتییانەکانی ئێران، ئەم هێرشە سەربازییە نایاساییە کە بوە هۆی زیانێکی زۆر بەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەتوندی ئیدانەی دەکەینو حکومەتی ئەمریکای پێشێلکاری یاسا، بەرپرسیارە لەم تاوانەو دەبێت هەنگاوبنێت بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە مادیو مەعنەوییەکانو لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".
هەروەک وتویەتی، "گەلی ئێران لەبەرامبەر فشارو هەڕەشەو دەستدرێژییەکاندا خۆڕاگردەبێتو هەرگیز خۆی ناچەمێنێت".
ئەمریکا لە22ی حوزەیرانی 2025، لەڕێگهی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی شەبەحیی بی-2، هێرشێکی سەربازیی گەورەی کردەسەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی لەفۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهانو چەندین شوێنی ستراتیژیی دیکە لەناو ئێران.
