شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر ئاگرێكی گەورە لەسنوری سێ گوندی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،" ئاگرێکی فراوان لەسنوری گوندەکانی ( گۆڕەدێم ، ئاڵەك ، زێوێ ) کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچون بەرەو شوێنی دیاریکراو ، دوای هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆر لەئەنجامدا بەهاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی سنورەکە توانیان بەشێكی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین ڕەزو باخی هاوڵاتیان لە سوتان بپارێزن.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ١٠٠ ) دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی سوتان.
لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەوە بەرێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.
ش.ح