شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەست بەناردنەوەی ئەو پەنابەرە سورییانە دەکات کە دۆسیەی تاوانکارییان هەیە، وتەبێژی وەزارەتەکەش دهڵێت:"ئەنجامدانی تاوانی قورس مافی پارێزگاریو مانەوە لەوکەسانە وەردەگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە لەپەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا".
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوه، دەستدەکات بەدیپۆرتکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە سورییانەی کە دۆسیەی تاوانیان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتەکەش ڕایدهگهیهنێت، "نوسینگەی فیدراڵی بۆ کۆچو پەنابەران (BAMF) ڕاسپێردراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکار دژی ئەو سورییانەی کە مەترسیدارن یان تاوانبارن".
جەختی لەوەشکردەوە، ئەنجامدانی تاوانی قورس وادەکات کەسەکە ئەو پارێزگارییە لەدەستبدات کە لەڕێگەی مافی پەنابەرییەوە پێیدراوەو لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەر مافێکی دیکەی مانەوە کە پێشتر پێی بەخشرابێت.
وتەبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانیا ڕونیكردهوه، ڕێککەوتنێک لەنێوان هاوپەیمانیی حکومەت بەسەرۆکایەتیی ڕاوێژکار فرێدریش مێرز سۆسیال دیموکراتەکان کراوە، کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەفغانستانو سوریا لەخۆدەگرێتو بەوکەسانە دەستپێدەکات کە تاوانبارن یان بەهەڕەشە دادەنرێن.
ئهوهشى وت:"بۆ جێبەجێکردنی ئەمە، وەزارەتەکە لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی سوریا لەپەیوەندیدایە".
پێشتریش، ئەلێکساندەر دۆبرینت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، پەیوەندیی لەنێوان حکومەتی ئەڵمانیاو دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەئارادایە سەبارەت بەگەڕاندنەوەی تاوانبارە سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان.
