شارپرێس:
عومه‌ر گوڵپى كاندیدى ده‌رچوى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سكاڵایه‌ى له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى تۆماریانكردبوو، ده‌بوو ئه‌مڕۆ بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌كانى دادگاكه‌وه، دواخراوه.
گوڵپى له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"سەبارەت بەسکاڵاکەمان لەدادگای باڵای ئیتیحادی، به‌گوێره‌ى خشتەی وادەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای ئیتیحادی، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی 7ی 2025، دانیشتنی دادگا تایبەت بەداوای ژمارە (88/ ئیتیحادی/ 2025) بەڕێوەبچێت".
ده‌شڵێت:"بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵوگۆڕەی لەسەرۆکی دادگا هاتەپێش، ڕۆژی پێنجشەممە لەدادگاوە ئاگادارکراینەوە کە دانیشتنی دادگا دواخراوە بۆ وادەیەکیتر کە هێشتا کاتەکەی دیارینەکراوە".
وه‌كو عومه‌ر گوڵپى ئاماژه‌ى پێكردوه، لەسکاڵاکەدا سەبارەت بەپەکخستنی پەرلەمان پاش زیاتر لەهەشت مانگ لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان، داوایان لەدادگا کردوە سێ بڕیار لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدات ئه‌وانیش:
1ـ ئەنجامەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
2ـ کۆمسیۆن ڕاسپێرێت بەئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەنزیکترین کاتدا.
3ـ ئەو ئیمتیازاتە مادیانەی (97) پەرلەمانتار لەڕۆژی سوێندخواردنیانەوە بەدەستیانهێناوە لێیان وەربگیرێتەوە.
وه‌كو وتویه‌تى:"ئامانجی داواکەمان هەوڵێکە بۆ ئەوەی هەرێم خاوەنی پەرلەمانێکی کارابێت بەجۆرێک بتوانێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بکات، هەروەها مەڕجەعی باڵای کوردستان‌و شوێنی لێپرسینەوە بێت لەحکومەت‌و دەسەڵاتی جێبەجێکردن".
